كردنەوەی پیشانگایەك بۆ پڕۆژەكانی قوتابیانی ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆیی
رۆژی دووشەممە 22/2/2016 بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز دكتۆر نەوزاد یحیی باجگر و سەرۆكی زانكۆ بەڕێز دكتۆر فوئاد مولود شریف پیشانگایەك بۆ پڕۆژەكانی قوتابیانی ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆ كرایەوە
پیشانگاكە ژمارەیەكی زۆر میوانان و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیانی بەخۆوە بینی و بەتایبەت لە زانكۆكانی تری كوردستان . پیشانگاكە لە كەش و هەوایەكی ئەكادیمیدا لە ناو زانكۆی جیهان لە هەولێردا كرایەوە ، تیایدا ئامادەبووان سەرسام بوون بە پڕۆژەكانی قوتابیان كە لەسەرووی پێشبینی ئامادەبووان بوو .
دكتۆر نوزاد دڵخۆشی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر پڕۆژەكانی قوتابیان و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ قوتابیان دەربڕی و داوای سەركەوتن و دواڕۆژێكی گەشی پیشەیی كرد بۆ قوتابیان