دیزاینی شارستانی ، دووبارە شیاندنەوە و كردنەوەی پیشانگایەك بۆ دیزاینی ناوخۆیی
رۆژی 22 / 2 / 2016 لە زانكۆی جیهان – هەولێر ، پیشانگای سێیەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بۆ پڕۆژەكانی دیزاینی شارستانی و دیزاینی ناوخۆ تایبەت بە قوتابیانی قۆناغی چوار و پێنجی ئەم بەشە بۆ ساڵی خوێندن 2015 – 2016 كرایەوە .
پیشانگایەكە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان دكتۆر نەوزاد یحیی باجگر سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و دكتۆر فوئاد شریف سەرۆكی زانكۆ و دكتۆر سیروان بابان جێگری سەرۆكی زانكۆ و كۆمەڵێك ئەكادیمستەكانی زانكۆ كرایەوە . بە پێی بینش و رای ئەكادیمی و میوانانی ئامادەبوو ، قوتابیان سەركەوتوو بوونە لە دەرخستن و پیشاندانی توانای داهێنانكارانە و ئامادەبووان سەرەڕای سەرسامیان داوای دواڕۆژێكی باشی پیشەییان كرد بۆ قوتابیان