كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستە مرۆییەکان : دادپەروەری گواستراوە … ئاسۆکانی و چۆنیەتی بەجێهینانی لە عیراق و ناوچەکە
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date شوبات 13, 2020
لەژێر چاودێری د. ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رۆژی چوارشەممە 12/2/2020 كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان زانكۆی جیهان / هەولێر و رێکخراوی (حکماء العراق ) بۆ دادپەروەری گواستراوە و یەکیتی نێودەوڵەتی زانکۆکان بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ کوردستان د.نوری هەرزانی و بەڕێز بریکاری جەنابی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ عیراق د. سلام خۆشناو و دەیان كەسایەتی ئەكادیمی و توێژەرلە دەرەوە و ناوەوەی عێراق و ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان د. نەوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ و د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆ و گشت سەرۆك بەش و ئەندامانی دەستەی فێركاری و فەرمانبەرانی زانكۆی جیهان / هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد .
لەسەرەتای كۆنفرانسەكە هەریەك لە بەڕێزان د. نوزاد یحیی باجگر و پ.د. امجد صابر دەلۆ ووتەی خۆیان پێشكەش كرد . پاشان بەڕێز نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ووتەی خۆی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد . پاشان دەستكرا بە دانیشتن و تەوەرەكانی كۆنفرانس و گفتووگۆی چڕی توێژەران دەربارەی (34) توێژینەوەکان لە نێوان بەشداربووەكان دەستی پێكرد . لە دوا تەوەری كۆنفرانسەكە ، مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر توێژەران لەلایەن هەریەك لە سەرۆكی دەستەی ئەمینداران و سەرۆكی زانكۆی جیهان / هەولێر دەستیپێكرد و پاشان كۆتا بە كۆنفرانسەكە هێنرا . جێگەی باسە ، ئەم كۆنفرانسە رۆژانی 12 و 13 / 2/2020 بەردەوامی هەبوو .