كۆنفرانسی چوارەمی زانستی قوتابیان
زانكۆی جیهان – هەولێر , رۆژی یەكشەمە 31 / 5 / 2015 چوارەمین كۆنفرانسی زانستی قوتابیانی قۆناغی چواری گرێدا . كۆنفرانسەكە لەلایەن سەرۆكی زانكۆ بەڕێز دكتۆر ئەمجەد صابر كرایەوە و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون .
لێژنەی راوێژكاری لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێك هاتبوو :
1- د. نەجدەت زەكی شاكر
2- د. رەحیم مەزیەد عەلی
3- مامۆستای یاریدەدەر . ئومێد ئیبراهیم حەسەن
دەسپێكی كۆنفرانسەكە بە ووتارێكی سەرۆكی زانكۆ دەستی پێكرد , تیایدا سوپاسی قوتابیانی كرد لەسەر ئەو هەوڵ و كۆششەی كە داویانە و داوای سەركەوتن و داهاتوویەكی باشی بۆ خواستن لە ژیانی پیشەییاندا
شایانی باسە ژمارەی توێژینەوەكانی كۆنفرانس بریتی بوو لە 362 توێژینەوە , و 37 لەم توێژینەوانە لە هۆڵە جیاوازەكانی زانكۆدا گفتووگۆی لەسەر كرا .