له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر .. پانێڵی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌یان به‌رێوه برد..
د. گۆڤه‌ند شێروانی و د. ئازاد عوسمان
له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر .. پانێڵی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و
پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌یان به‌رێوه برد..
له‌درێژه‌ی پانێله‌كانی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا ، كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی ٤-٥-٢٠١٧ پانێڵی سێزده‌مینی نه‌خشه‌ڕێگا بۆ به‌رێزان :
– : پ.ی .د. گۆڤه‌ند شێروانی
– : پ.ی .د.ئازاد عوسمان
به‌رێوه چوو .
سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له وتارێكدا باسی له ئامانجی به‌ستنی ئه‌م پانێلانه له‌لایه‌ن زانكۆی جیهانه‌وه كرد‌و له‌گرنگی به‌ستنیان له‌م قۆناغ و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا دا كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی گۆنگره فرهوانهكه ی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زانكۆی جیهان سازیده‌كات .
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وتاری سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌شكرد و هاریكاری زانكۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته ههنوكهیانه پێشاندا .
پاشان پانێڵستان هه‌ریه‌كه‌و له پسپۆری تایبه‌تی خۆیه‌وه بابه‌تی سمیناری پانێڵهكانیان پێشكه‌شكرد :
– د.ئازاد عوسمان ، له‌ڕوانگه‌ی سیاسیی و هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و بارۆدۆخی ناوخۆیی و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان دا
– د. گۆڤه‌ند شێروانی له‌ڕوانگه‌ی ژێر خانی ئابووری ، به‌تایبه‌تیش ڕۆڵی كه‌رتی ووزه‌و نه‌وت له‌به‌هێزكردنی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی تازه دامه‌زراو .
دوای ته‌واو بوونی بابهتهكان به‌پرسیارو گفتوگۆ و باری سه‌رنج پانێڵه‌كه گه‌رم وگوڕییهكی دیكه‌ی به‌خۆوه دیت و ڕاشكاوانه خاڵه‌كان له‌سه‌ر پیت دانران .