لە ئیسپانیا، فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆدا بەسەردەکاتەوە
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسە ئەکادیمییەکەی لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا، ذەنون سەعد ذەنون فێرخوازى بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا سەردانی یاریگەی بەناوبانگى تۆپى پێ سانتیاگۆ بێرنابیۆ (Santiago Bernabéu) لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بکات.
لەو چوارچێوەیەدا؛ ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى گەشتەکەی لە یاریگەکەدا، سەردانی مۆزەخانەی ڕیال مەدریدى کرد، کە چەندین جام و پیشانگەی یادگاریی و دەستەکەوتەکانى یاریزانە ئەفسانەییەکانی تێدا نمایش کراوە. هاوکات ذەنون سەعد ذەنون سەردانى ئۆفیسى ڕۆژنامەگەری و بەشی ڤی ئای پی و ژووری جلگۆڕینى لە یاریگەکەدا کرد. یاریگەکە یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریگەکانى تۆپی پێ لە سەر ئاستى جیهان و، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە وڵاتانى جیهان سەردانى دەکەن و، لە نزیکەوە ئاشناى دەستکەوتە مێژوییەکانی یانەکە و قۆناغەکانى پێشکەوتونی یانەکە ببن.
وەک ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر باسیکرد، گەشتەکەى بووە ئەزموونێکى لەبیرنەکراوەى ژیانى، چونکە ئاستى زانیارییەکانى لە بوارى وەرزشى بەگشتى و یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەوڵەمەندتر کرد.