لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك یارییە ئەلیکترۆنییە پەروەردەییەکان پەرە پێدەدەن
بەمەبەستی ئاشناکردنی فێرخوازان بەچۆنیەتى پرۆگرامکردنى یاریە ئەلیکترۆنییەکان بەتایبەت ئەو یارییانەى لە بوارە پەروەردەییە مۆدێرنەکان هەیە، سەرۆکایەتی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکی زانستی بەڕێوەبرد.
لە میانەى بەڕێوەچوونى چالاکیەکەدا، کە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلا بابان) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە سەرەتادا هەڵسەنگاندنیان بۆ پەرەپێدانی یارییە ئەلیکترۆنییە پەروەردەییەکان کرد، بۆ ئەوە مەبەستەش شیکارییان بۆ یەکێک لە یارییە پەروەردەییە کۆمپیوتەرییەکان ئەنجامدا، کە کات بەسەربردن بە فێربوونەوە دەبەستێتەوە.
فێرخوازان بەگرنگیەوە لە چالاکیەکەیان ڕوانى بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون لە بوارەکەیان بەتایبەت لە بوارى یارییە ئەلکترۆنیەکان، کە لەسەردەمى ئەمڕۆدا بەیەکێک لە کارە گرنگەکانى بوارى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك دادەنرێ و، ڕؤژانە لە بوارە جیاکان پەرەى پێدەدرێ و، لە ڕووى پەروەردەییەوە گرنگى و تایبەتمەندى خۆى هەیە.