لە بەشى ژمێریارى پێشبڕکێیەکى زانستی لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو
له درێژه‌ی چالاکییه زانستییه‌کانی به‌شی ژمیریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى پێشبڕکێیەکى زانستى لە بوارى ژمێریارى لە نێوان فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢١) بەبەشدارى کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى ژمێریارى بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (نزار هەیاس عەباس) چالاکیە زانستیەکە ئەنجامدرا.
چالاکییەکه چه‌ندین پرسیاری تایبەەت بەبنهماکانی ژمێریاری و تیۆرەکانی ژمێریاری و ته‌کنه‌لۆجیای کۆمپیوته‌رى لەخۆگرتبوو، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان دابەشى سەر دوو گروپ کران، دواتر لایەنەکانى دیکەى پێشبڕکییە زانستیەکە دەستپێکرد.
لەو چالاکییەدا، کە ئامانج له ڕێکخستنى هاندانی فێرخوازان بوو بۆ کوکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له پسپۆڕی ژمیریاری و، گه‌شه‌کردن و زیادکردنی هه‌ماهه‌نگی نیوان فێرخوازان، ئەندامانى هەردوو گروپ بەگڕوتینەوە بەشداریان تێدا کرد، له کۆتاییدا یەکێک لە گروپەکان توانى سەرکەوتن بەدەست بهێنى، بەوەش خەڵاتى پێشبڕکێیەکەیان بۆ خۆیان بردەوە.
زانکوی جیهان – هه‌ولێر بایه‌خیکی تایبه‌ت به گه‌شه‌کردنی ئاستى شاره‌زایی و لێهاتوویی فێرخوازانى لە بوارە جیاکان دەدات، هەوڵى تەواویش دەدات بۆ بهستنەوەى لایه‌نی تیۆری به لایه‌نی پراکتیکی، ڕێکخستنى ئەم پێشبڕکێ زانستیەش هەر لە چوارچێوەى بەدیهێنانى ئەو ئامانجە ڕێکخرا.