دوو فێرخواز باس لە بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە عێراق دەکەن
لە درێژەى کاروچالاکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دیبلۆماسییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە پێناو دەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازان، سمینارێکى بۆ فێرخوازان (ئارام سابر مەعروف و ساريه جەعفەر فراموس ) ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (26/4/2021 ) لە هۆڵی (VIP) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو خستنەڕووى (لیستی بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە عێراق ).
لە سمینارەکەدا، کە بە سەرپەرشتی ( مامۆستای یاریدەدەر مەحمود ئیسماعیل محەمەد) بەڕێوەچوو، ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە ئامادەیبوون، لەلایەن فێرخوازەکە بەوردى باسیان لەسەرجەم ئەو بڕیارانە کرد، کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تایبەت بەعێراق دەرکراون، لەهەمان کاتدا فێرخوازان باسیان لە لایەنە جیاکانى ئەو بڕیارانە و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق کرد.
سمینارەکە بەئاراستەکردنى چەند پرسیارێک لەلایەن ئامادەبووان و، وەڵامدانەوەیان لەلایەن فێرخوازان کۆتایى پێهات.