بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانى زانکۆى هەولێرى پزیشکى دەکەن
لە چوارچێوەى کار و چالاکیەکانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى قۆناغە جیاکانى ڕێکیدەخات، سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر میرزا حەمزە حەمادى، فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانى بەشى توێکارى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى هەولێرى پزیشکیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، لە نزیکەوە ئاشناى تاقیگەکانى توێکارى کۆلێژەکە بوون و, لەلایەن مامۆستایانى پسپۆڕەوە بەشێوەیەکى زانستى ورد باس لە کارەکانى توێکارى و چۆنیەتى ئەنجامدانیان بۆ فێرخوازان کرا، لەهەمان کاتدا بەشێوەیەکى کردارى ئاشنایى تۆێکارى بەشەکان ((Regional anatomy سەرجەم بەشەکان و توێکارى ئەرکگەرایی ((Systemic anatomy لەسەر جەستەى مرۆڤ بوون.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، مۆزەخانەى توێکارى تایبەت بەزانکۆى هەولێرى پزیشکیان بەسەرکردەوە، کە کۆمەڵێک پەیکەرى پلاستیکى مرۆڤی و پێکهاتەى جەستەیی تێدا نمایش کراوە.