لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆتایی بە (کەمپی ئاسایشی ئەلیکترۆنی) زانکۆى تەکنەلۆجى-عێراقى هات
زانکۆى جیهان-هەولێر میواندارى (کەمپی ئاسایشی ئەلیکترۆنی) زانکۆى تەکنەلۆجى-عێراقى کرد، کە ماوەى چەند ڕۆژێک بوو لە سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک چەند چالاکیەکى جیایان ئەنجامدا.
لە کۆتا ڕۆژى کەمپەکەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٣) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەئامادەبونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکریم سەعید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، دکتۆر مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، چەند چالاکیەکى تێدا ئەنجامدرا، لەسەرەتادا بەشداربوانى کەمپەکە (کەمپی مەشق و ڕاهێنانى بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی)، کە لە فێرخوازانى قۆناغ و بەشە جیاکانى زانکۆى تەکنەلۆجى عێراقى پێکهاتبون بەشداریان لە تاقیکردنەوەى کۆتایدا کرد، پاشان دکتۆر حەسەن فەهمى لە وتەیەکدا کورتەیەکى لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا و خوێندنى ئاوێتە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئامادەبوان کرد، وتیشى لە بوارى تەکنەلۆژیادا زانکۆى جیهان-هەولێر هەنگاوى گەورەى ناوە و دەسکەوتى مەزنى بەدەستهێناوە.
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، خەڵات و دیارى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەر بەشداربوانى (کەمپی مەشق و ڕاهێنانى بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی) دابەشکرا، لەهەمان کاتدا بڕوانامە و خەڵاتى کۆمپانیای فایروۆڵ (FIREWALL) بۆ ئاسایشی زانیاری دابەشکرا.
لە کۆتایشدا، دکتۆر عودەى عەلى ئەحمەد سەرپەرشتیارى کەمپی مەشق و ڕاهێنانى بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی) و، بەڕێوەبەرى سەنتەرى ئەبو سینا لە زانکۆى تەکنەلۆجى عێراق سوپاسى تایبەتى پێشکەشى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ میوانداریکردن و بەڕێوەچونى کۆتا ڕۆژى کەمەپەکەیان، هەروەک پیرۆزبایی لە بەشداربوان کرد و، هیواى خواست ڕۆژانى بەڕێوەچونى کەمپەکە بێتە هۆکارێک بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان.