لە زانکۆی جیهان-هەولێر سیمپۆزیۆمێک لەبارەی چۆنیەتی بەدەستهێنانی سکۆلەرشیپ و پاراستنی ناوی داهێنەر بەڕێوەچوو
بەمەبەستى کارئاسانیکردن بۆ فێرخوازانى خوێندى باڵا بۆ چۆنیەتى بەدەستهێنانى سکۆلەرشیپ لە زانکۆ پێشکەوتوەکان، لە زانکۆى جیهان-هەولێر سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو.
لەو سیمپۆزیۆمەدا، کە ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان و ستافى زانستى بەشەکان ئامادەیبون، لەلایەن دکتۆر ساڵح زێبارى سەرۆکى بەشی نیوتریشن ودایەتێتکس وتەیەکى پێشکەشکرد، لە وتەکەیدا بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و، هیواى خواست سیمپۆزیۆمەکە ببێتە دەرفەتێک بۆ بەدەستهێنانى سکۆلەرشیپ بۆ فێرخوازانى خوێندنى باڵا لە زانکۆ پێشەنگەکانى جیهان.
پاشان پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وتەیەکیدا، بەگرنگیەوە باسى لە وۆرکشۆپەکە کرد و ڕایگەیاند: مایەى خۆشحاڵیە کە زانکۆکەمان ئەمساڵ توانى لە دوو بوارى جیاوازدا داهێنان بکات و، ناوى داهێنان و بوارەکەیان و ناوى داهێنەرەکان لە دوو دامەزراوەى (عێراقى و هیندى) تۆمار بکات، هانى مامۆستایان و توێژەرانى زانکۆکەیدا سود لە سیمپۆزیۆمەکە وەربگرن و، داهێنان بکەن و لە دامەزراوە زانستیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان تۆماریان بکەن.
هەر لە میانەى وتەکەیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پاڵپشتى زانکۆى بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا دوپاتکردەوە بەتایبەت لە تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە زانکۆ پێشکەوتوەکانى جیهان، بۆ ئەو مەبەستەش هانى خوازیارانى خوێندنى باڵا-یدا سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن و سکۆلەرشیپ بەدەست بهێنن بۆ بەرزکردنەوەى ئاست و توانا و لێهاتویان لە بوارە جیاوازەکان.
لەو سمیپۆزیۆمەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 29-5-202 لە هوڵی VIP زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشی نیوتریشن ودایەتێتکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی (کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون) لە پۆڵەندا ڕێکیخستبوو، تایبەت کرابوو بە چۆنیەتی بەدەستهێنانی سکۆلەرشیپ و پاراستنی ناوی داهێنەر بەڕێوەبرد.
بۆ ئەو مەبەستەش ئادریانا چارنێکا لە زانکۆی (کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون) لە پۆڵەندا بابەتەکەى پێشکەشکرد، کە دوو تەوەرى لە خۆگرتبوو، لە تەوەرى یەکەمدا باسى لە چۆنیەتى تۆمارکردن و پاراستنى ئەو داهێنانەى کرد، کە لەلایەن توێژەرانەوە بەدى دێن، پاشان لە تەوەرى دوەمدا باسى لە پرۆسەکانى دەرفەتى بەدەستهێنانى سکۆلەرشیپی ئەوروپی و جیهانى بەگشتى و سکۆلەرشیپی پۆڵەندی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ئەو وڵاتە باسکرد، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نمونەى جیایی پیشانى ئامادەبواندا.
سمپۆزیۆمەکە، بەچەند پرسیارێکى و ئاڵوگۆڕى بیروڕا و زانیارییەکان لەبارەى هەردوو تەوەرەکە کۆتایی پێهات.