لە یارى تۆپى پێى نێوانیاندا، بەشەکانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و ئەندازیارى بەسەر بەشەکانى ڕاگەیاندن و ژمێریاریدا سەرکەوتن
لە بەردەوامى قۆناغى یەکەمى یارییەکانى نێوان تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٢) دوو یارى دیکە بەڕێوەچوو.
لەو یاریانەدا، کە لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و بەهاوکارى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێکردوە، یاریەکى گرنگ لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو. لە ئەنجامى یاریەکەدا، فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى توانیان بەتۆمارکردنى (٢ بە ١) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ببنەوە.
لە یارى دووەمدا، کە بەئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى فێرخوازانى هاندەر لە بەشە زانستیەکان و، لە کەشێکى بەهێزى وەرزشیدا لە نێوان تیپى هاوبەشى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى بەتۆمارکردنى (٦ بە سفر)گوڵ بۆ تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى سەرکەوتنى یاریەکە بۆخۆیان ڕابگەێنن.