مامۆستایەکى بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی، بە سەردانێکی کەلتووریی شوراى مەزنی چین بەسەردەکاتەوە
- Categories بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی
- Date ئاب 11, 2026
ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 08/08/2026، مامۆستاى یاریدەدەر سالی خلیل باقر، مامۆستا لە بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە پەراوێزى خولێکى ڕاهێنانی پزیشکى نێودەوڵەتی لە کۆمارى میللى چین و، وەک بەشێک لە چالاکییە کەلتوورییەکانی خولەکە، بە سەردانێکی مەیدانی شورایی مەزنی چینی بەسەرکردەوە.
لەو سەردانە مەیدانیەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و پسپۆڕانی وڵاتانی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد. لە میانی ئەم سەردانەدا، بەشداربووان بەشە جیاوازەکانی شورایی مەزنی چینیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاشنای تایبەتمەندییە تەلارسازی و مێژووییەکانی ئەم شوێنەوارە ناوازەیە بوون، کە وەک یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە کەلتوورییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەلایەن ستافى سەرپەرشتى خولەکە زانیاریی ورد دەربارەی قۆناغەکانی دروستکردنی دیوارەکە و ڕۆڵی لە پاراستنی شارستانییەتی چین لە سەردەمە جیاوازەکاندا پێشکەشى ئامادەبووان کرا. لە لایەکی دیکەوە، تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی کە بۆ پاراستنی ئەم میراتە مێژووییە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەوەکانی داهاتوو دەدرێن و گرنگیی دیوارەکە وەک پێگەیەکی جیهانیی بۆ پێکەوەژیان و ئاڵوگۆڕی کەلتووریی خستە ڕو.
ئەم سەردانە مەیدانییە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ مامۆستاى یاریدەدەر سالی خلیل باقر و بەشداربووانی دیکە، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و سەرنجەکانیان دەربارەی کەلتووری وڵاتانی یەکتر بکەن. ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و مرۆییەکان لە نێوان پسپۆڕانی وڵاتانی جیاوازدا.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بەشداربووان چەندین وێنەی یادگارییان لە ناوچە شاخاوییەکان و سروشتی دەوروبەری دیوارەکەدا تۆمار کرد.



