مامۆستایەکى بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی، بەشداری لە چالاکیەکیی زانستی لە وڵاتی چین دەکات
- Categories بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی
- Date ئاب 12, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 10/08/2026، مامۆستاى یاریدەدەر سالی خلیل باقر، مامۆستا لە بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشداری لە سیمینارێکی زانستیی پسپۆڕیدا کرد کە لە هۆتێلى سەنتەرى نوێ (New Century Hotel) لە پەکین لە کۆمارى میللى چین بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی تایبەت بە پشکنین، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو ئەنجام درا. سیمینارەکە لەلایەن دکتۆرە جینگران لی (Dr. Jingran Li) لە نەخۆشخانەى گەلى سەربە زانکۆى پەکین (Peking University People’s Hospital) پێشکەش کرا، تێیدا تیشکى خستە سەر نوێترین پەرەسەندنەکان لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گۆڕانکارییە نائاساییەکانی خانەکانی شانە ڕووکەشەکان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، باسى لە پۆلێنکردنی گۆڕانکارییەکان و میکانیزمی پەرەسەندنی حاڵەتەکان کرد، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی پێشوەختە بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانیان بۆ قۆناغی مەترسیدار. لە لایەکی دیکەوە، پسپۆڕانی بەشداربوو گفتوگۆیان دەربارەی ئەو گۆڕانکارییە خانەییانە کرد، کە پەیوەندییان بە ڤایرۆسی وەرەمی ستی (HPV-independent cases) نییە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە دەستنیشانکردنی وردتر و هەڵبژاردنی پلانی چارەسەریی گونجاو بۆ هەر حاڵەتێکی پزیشکیی خستە ڕو.
لە بەشێکى دیکەی سیمینارەکەدا، چەندین تەکنیک و سیستمی چارەسەرکردنی هاوچەرخ نمایش کران، لەوانە بەکارهێنانی لێزەری دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2 Laser) و چارەسەری داینامیکیی تیشکی (Photodynamic Therapy)، پێشکەشکاری سیمینارەکە چەندین پارچە ڤیدیۆ و نموونەی کلینیکیی بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەم ئامێرە پزیشکییانە و، کاریگەرییان لەسەر باشترکردنی ئەنجامەکانی چارەسەری پیشان دا.
چالاکییەکە بە کۆمەڵێک گفتوگۆی زانستی لە نێوان پسپۆڕان و مامۆستایانی بەشداربوو دەربارەی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییە کلینیکییەکان کۆتایی پێ هات. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان دەربارەی چۆنییەتی سوودوەرگرتن لەم ئەزموونانە لە وڵاتەکانیاندا ئاڵوگۆڕ کرد، کە تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگییە زانستییەکان کرایەوە.



