مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بەشداری لە گەشتێکی کەلتووری بۆ شاری لۆنگیان لە وڵاتی چین کرد.
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تەممووز 13, 2026
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠٢٦، مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە گەشتێکی کەلتووریدا بۆ شاری لۆنگیان لە پارێزگای فۆجین لە وڵاتی چین کرد.
ئەم چالاکییە، کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی “پەرەپێدانی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک بۆ وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم” بوو کە لەلایەن پڕۆگرامی (China Aid)ـەوە ڕێکخرابوو. لە میانی ئەم گەشتەیدا، مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد سەردانی “ئەکادیمیای کادیرانی گۆتیان (Gutian Cadre Academy)”ی کرد، کە یەکێکە لە دیارترین دامەزراوە پەروەردەیی و مێژووییەکانی چین. ئەم ئەکادیمیایە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی بە ” مێژوویی گۆتیان”ـەوە هەیە و ڕۆڵێکی باڵا لە پاراستنی مێژووی شۆڕشگێڕیی چین دەگێڕێت، هاوکات وەک ناوەندێکی گرنگ بۆ دابینکردنی پەروەردە و ڕاهێنانی سەرکردایەتی کار دەکات. سەردانەکە گەشتێکی مەیدانی بۆ مۆزەخانەی ئەکادیمیاکە و بینا مێژووییەکانی دەوروبەری لەخۆگرتبوو، کە تێیدا بەشداربووان لە نزیكەوە ئاشنای میراتی کەلتووریی ناوچەکە، شێوازی تەلارسازیی نەریتی و قۆناغەکانی گەشەسەندنی مێژوویی بوون.
ئەم گەشتە کەلتوورییە تێگەیشتنێکی قووڵتری دەربارەی مێژوو، کەلتوور و میراتی تەلارسازیی چینی بە بەشداربووان بەخشی، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و هاندانی ئاڵوگۆڕی کەلتووری لە نێوان وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم کردەوە.
ئەم ئەزموونە زانستی و کەلتوورییە بووە هۆی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی فێربوونی هاوبەش و بەرز نرخاندنی بەها کەلتوورییەکان.



