مامۆستایەکی بەشی کۆمپیوتەروەکوو ئەندامی ڕاوێژکاری کۆنفڕانسێکی زانستی دیاری کرا
بەڕێز دکتۆر محمد اویز احمد، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وەکوو یەکێک لە ئەندامانیلیژنەی ڕاوێژکاری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی“International Conference on Advances in Medical Physics” دیاری کرا. کۆنفرانسیICAMP لە ڕۆژی ٧ ی نیسانی ٢٠٢٠ لە زانکۆی مالایا لە وڵاتی مالیزیا بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسی ICAMP پلاتفۆرمێکی دیار و گرنگە بۆ پێشکەش کردنی دەرئەنجامی توێژینەوە و پێشکەوتنە نوێیەکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی فیزیای پزیشکی.