وۆرک شۆپێکی هاوبەش لە نێوان فێرخوازانی هەردوو زانکۆ جیهان لە هەولێر و دهۆک بەڕێووەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٨/١١/٢٠٢٣) لەهۆڵی کۆنفرانس لە زانکۆی جیهان -هەولێر وۆرک شۆپێکی هاوبەش لە نێوان فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان -هەولێر و، فێرخوازانی بەشی پەروەدەی گشتی زانکۆی جیهان- دهۆک بەڕێووەچوو.
فێرخوازانی زانکۆی جیهان – دهۆک، بە سەرپەرشتی دکتۆر خالد ئیبراهیم سەردانی زانکۆی جیهان – هەولێر یان کرد و، لەلایەن د.ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی و، مامۆستایان و فێرخوازانی بەشەکە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
دواتر وۆرکشۆپێک بەناونیشانی “زمان و تەکنولۆجیا ” بە سەرپەرشتی دکتۆر سامڕەند عەزیز بەڕێوەچوو، کە تیایدا فێرخوازانی هه ردوو بەش بەوردی باسیان لە پەیوەندی نێوان زمان و تەکنۆلۆجیا کرد و، ئاماژەیان بە چەندین ڕێگە کرد، کە دەکرێت فێرخوازان لە پرۆسەی فێربووندا بەکاری بهێنن.
لە وۆرکشۆپەکەدا چوار فێرخوازی زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداربوون، کە بریتی بوون لە (ئالا زەنوون، دونیا حەسەن، میهرەبان عەبدوڵڵا، نیهاد عەبدوڵڵا)، لە بەرامبەردا چوار فێرخوازی زانکۆی جیهان – دوهۆک یش بەشدار بوون بە ناوەکان (ئیسرا یونس مستەفا، ڕەوان حسێن عەلی، ڕۆژا سلێمان عەلی، ئومێد ڕەمەدان عەبدوڵڵا). وەک ڕێزلێنانێک بۆئەو بەشدارییە چالاکەیان، بڕوانامەی ڕێز لێنان بەسەر فێرخوازانی هەردوو بەشدا دابەش کرا.
لەکۆتیادا دکتۆر خالد ئیبراهیم سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو میواندارییە گەرمەی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر دەربڕی هەردوولا بڕیاریاندا کە لە داهاتوودا چەندین چالاکی زانستی هاوبەش لەنێوان هەردوو بەشدا ئەنجام بدەن و دەرفەت بە فێرخوازان بدەن کە لە نزیکەوە ڕا و سەرنجی زانستی بگۆڕنەوە.