پاڵاوتنى یارییەکانى خولى تۆپى پەڕەمووچ لە نێوان مامۆستایان درێژەى هەیە
لە چوارچێوەى بەردەوامى بەڕێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پەڕەمووچ، کە لە نێوان مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت، چەند یارییەکى دیکە بەڕێوەچوون.
لەو یارییانەدا، کە ڕؤژى چوارشەممە رێکەوتى (١٠/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان تایبەت بەیارییەکانى پەڕەمووچ بەڕێوەچوون، تیایدا (دکتۆر بێخاڵ محەمەد غەفور) ڕووبەڕووى (مامۆستاى یاریدەدەر فریشتە محەمەد) بووە.
لە ئەنجامى یارییەکەدا یاریزان (دکتۆر بێخاڵ محەمەد غەفور) بەبردنەوەى دوو گێم بەرامبەر بەسفر لە (مامۆستاى یاریدەدەر فریشتە محەمەد) بردەوە.