پرۆفیسۆرى دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات
لە چوارچێوەى یادکردنەوەى قوربانیانى شاڵاوى بەدناوى ئەنفال، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٣/٤/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى؛ ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان لە کفرى کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، کە بە ئامادەبونى پرۆفیسۆرى دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆک زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک سەرۆک زانکۆ تایبەتەکان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا ئامادەبوان ساتێک بە بێ دەنگى بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان و قوربانیانى ئەنفال ڕاوەستان، دواتر دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا ئاماژەى بە کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت کرد لە گەرمیان ،کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى قوربانیانى پرۆسەى ئەنفال لە کوردستان، بۆ ئەمەش وتى؛ وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرچى لە تواناماندا هەبێت درێغى ناکەین بۆ خزمەتکردن بە کەسوکارى سەربەرزى ئەنفالکراوان لە هەرێمى کوردستان بەتایبەت لە سێکتەرى خوێندنى باڵادا.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەتدا ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت چەندین سەرنج و تێبینى گرنگیان خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆفیسۆرى دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سەرەنج و تێبینیەکانى پێشکەشکرد.