پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ زانکۆى دەلتا بۆ زانست و تەکنەلۆژیاى میسرى واژوو کرد
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٢/٢٠٢٤) پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەراوێزى چوارەمین کۆنفرانسی زانکۆ عەرەبی-تورکیەکان، کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، ڕێکەوتننامەیەکى لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا ئەلمەشاد سەرۆکى زانکۆى دەلتا بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە وڵاتى میسرى واژۆ کرد.
بەر لە واژۆکردنى ڕێککەوتنامەکەدا، پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەى پێویستى دروستکردنى پەیوەندى و هەماهەنگى زانستى نێوان هەردوو زانکۆ و سود وەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر کرد، پاشان ڕێککەوتنامەکەیان واژۆ کرد، وەک لە ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە هەردوو زانکۆ کار دەکەن بۆ ئەنجامدانى کۆنفرانسى نێودەوڵەتى هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان و بەستنى سمپۆزیۆم و وۆرکشۆپى هاوبەش و ئاڵوگۆڕى فێرخوازان، هاوکات ڕێککەوتنامەکە چەندین خاڵى دیکەى گرنگى پەیوەست بە نەخشەڕێى پێکەوەکارکردنى نێوان هەردوو زانکۆکەى لە خۆگرتووە.
دوابەدواى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەکەش پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لۆگۆ و درعى زانکۆى جیهان-هەولێرى پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا ئەلمەشاد سەرۆکى زانکۆى دەلتا بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە وڵاتى میسر کرد.