پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ وەزارەتى بارزگانى عێراق واژۆ کرد
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٥/٩/٢٠٢٤) پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى پێشوازیکردن لە شاندێکى وەزارەتى بازرگانى عێراق بەسەرۆکایەتى (ابتهال هاشم صابط) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پەرەپێدانى کەرتى تایبەت، گفتوگۆیان لەبارەى بایەخدان بە توێژینەوەى زانستى لە عێراق کرد و، پاشان ڕێککەوتنامەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆ کرد.
لەو چوارچێوەیەدا؛ پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى ڕۆڵ و پێگەى زانستى و پێکهاتەى بەشە زانستیەکانى پێشکەش بە شاندى میوان کرد، هەروەک باسى لەو دەسکەوتە زانستیانە کرد، کە لە مێژوى دامەزراندنى تا ئەمڕۆ بەدەستهێناوە، بەتایبەت لە بوارى توێژینەوەى زانستى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبەردەوامى هانى ستافى زانستى و توێژەرانى دەدات بۆ توێژینەوەى زانستى و داهێنەرانەى ئاستبەر، ڕونیشیکردەوە باشترین دوو توێژەرى عێراق لەسەر ئاستى عێراق لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هیواشى خواست بتوانن لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق دەرگایەکى دیکە بەڕووى بایەخدانى زیاتر بە توێژینەوەى زانستى بکەنەوە.
هەر لەو دیدارەدا (ابتهال هاشم صابط) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پەرەپێدانى کەرتى تایبەت ڕونیکردەوە، وەزارەتى بازرگانى عێراق لەبەر ڕۆشنایی مادەی (34/سێیەم) لە دەستووری کاریگەری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، هانی ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی دەدات بۆ مەبەستی پەرەپێدانى توانا مرۆییەکان و داهێنان و خزمەتکردن بە لایەنە جیاکانى کۆمەڵگە، خۆشحاڵى خۆشیى پیشاندا، کە لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر هەنگاوەکانیان بەو ئاراستەیە دەست پێ دەکەن.
پاشان، ڕێککەوتنامەیەک لە نێوان پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر (ابتهال هاشم صابط) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پەرەپێدانى کەرتى تایبەت لە لە وەزارەتى بازرگانى عێراق واژۆ کرا، کە کۆمەڵێک خاڵ و بڕگەى گرنگى لە خۆگرتوە.
وەک لە ماددەکانى ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە هەردولا کار بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی لە بوارى کەرتی بازرگانی و ئابووری و کەرتی تایبەت و پەرەپێدان و نوێکردنەوەى کار و بەرنامەى سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت لە عێراق، هەروەک هاندانی فێرخوازان بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووى کەرتی بازرگانی و ئابووری و کەرتی تایبەت دەبێتەوە یەکێکى دیکەیە لە خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکە.
لە بەشێکى دیکەى ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە هەردوولا بە هاوکاری کەرتی تایبەت کار دەکەن بۆ کردنەوەى پیشانگەى ساڵانەی تایبەت بە هەلی کار، هەروەک هەردوولا هاوکاری لە بواری ڕاهێنان لە بەڕێوەبردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان بۆ فێرخوازان و دەرچووانی زانکۆ دەکەن بەتایبەت لە دامەزراندنی پڕۆژەی بچوک و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان. هەروەها هەردوو لا ڕێککەوتن بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى هەندێک خول و وۆرکشۆپى تایبەت بە پەرەپێدان و پێشخستنی کار لە کەرتی بازرگانی و ئابوری و کەرتی پەروەردە بە شێوەیەکى گشتی دەکات.