پرۆگرامی فێربوونی زمانی كوردی
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر بۆ فێركردنی زمانی كوردی بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه زمانی دایكیان زمانی كوردی نیه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23\5\2018 دیبه‌یتێك له نێوان سه‌رجه‌م قوتابیانی پرۆگرامی فێربوونی زمانی كوردی به‌رێوه‌چوو شایه‌نی باسه ئه‌م دیبه‌یته له كۆتایی وانه‌كانی فێربوونی زمانی كوردی دێت كه به شێوازی پراكتیكی و دابه‌شكردنی قوتابیانی پرۆگرامه‌كه به سه‌ر چه‌ند گرۆپێك له سه‌ره‌تادا له نێوان خودی ئه‌ندامانی گرۆپهكان گفتوگۆ ده‌كرێت دواتر هه‌ر گروپێك دیبه‌یت ئه‌نجام ده‌دات له نێوان سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه به گفتوگۆی كراوه به زمانی كوردی كه له لایه‌ن مامۆستای وانه (م.ی. هونه‌ر محمد حسین) سه‌رپه‌رشتیاری پرۆگرامه‌كه ده‌كرێت .