پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی (جرش) ئوردونی ڕێککەوتنامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد
لە چوارچێوەى سیاسەتى فراوانکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ڕەسەن و ئاستبەرزەکانى جیهان و، لە پەراوێزى چوارەمین کۆنفرانسى زانستى بۆ خوێندنی باڵا، کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى (زانکۆى جیهان-هەولێر) لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر محمد علي الخلايلة سەرۆکى (زانکۆى جرش) ئوردونى ڕێکمەوتنامەیەکى هاوبەشیان واژۆ کرد.
ڕێککەوتنامەى هاوبەشى نێوان هەردوو زانکۆ کۆمەڵێک مادە و خاڵیى گرنگ لە خۆدەگرێ، کە سەرجەمیان پەیوەستن بە هاوکاری ئەکادیمی و زانستى و کەلتورى لە نێوان هەردوو زانکۆکە لە بوارەکانى ئاڵوگۆڕی ئەزموون و وانەوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و بەشداری ستافی ئەکادیمی لە لیژنەکانی تاوتوێکردنى نامەى ماستەر و تێزى دکتۆرا و، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و وۆرک شۆپ و کۆبوونەوەی ڕاهێنان سەبارەت بە پرۆسەی بۆلۆنیا…هتد.
دوا بەدواى واۆژکردنى ڕێککەوتنامەکەش، هەردولا پیرۆزباییان لە یەکتر کرد و، هیوایان خواست ڕێککەوتنامەکە ببێتە دەروازەیەکى گرنگ بۆ دیاریکردنى نەخشەڕێى پێکەوە کارکردنى نێوان لە بوارە جیاوازەکان.