پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز، پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فێرخوازان و کارمەندان دەکات، ئەوەش دەقەیەکەیەتى..
بەناوى خوداى گەورە و بەخشندە
بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنی زانکۆى زانکۆی جیهان-هەولێر و مامۆستایانی بەڕێز، کارمەندان و فێرخوازانى خۆشەویستى زانکۆکەمان…
بە بۆنەی هاتنەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز؛ لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەى بەڕێز بەتایبەت و موسڵمانانی جیهان بەگشتى دەکەم. هیوادارم ڕۆژانى جەژن بە شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بەسەربەرن. ئومێد دەکەم لە جەژنی قوربانى پیرۆزدا، بەهاکانی قوربانیدان و بەزەیی و بەخشندەیی لەبیر نەکەین، چونکە ئەم بەهایانە لە پاڵ ئەوەى لە ڕووى ئاینیەوە بنەماى گرنگن، لەهەمانکاتدا زانکۆکەمان وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی کە تایبەتە بە فێرکردنى زانین و پەروەردەکردنى دەستپاکی و بەهێزکردنى گیانى بەخشندەیی و هاوکارى کۆمەڵایەتی؛ بە گرنگیەوە لەو بەهایانە دەڕوانێت و تواناکانى فێرخوازانمانى لەسەر بونیاد دەنێت.
هەربۆیە دەسکەوتەکانى ساڵی خوێندنی (2023-2024) وەک بەڵگەی گیانى خۆبەخشی و کارى پێکەوەیی و بەکۆمەڵمان دەخەینە ڕوو، چونکە کۆلێژ و بەشە زانستیەکان و ستاف و فێرخوازەکانمان کۆڵێیان نەدا و، پابەندبوونێکی بەرچاویان بە باشترین بەهاکانى کارکردنەوە نیشاندا، لەبەرئەوە شانازییەکی بێئەندازە بەو دەستکەوت و پێشکەوتنانە دەکەین، کە لە ڕابردودا پێکەوە بەدەستمان هێناوە. هیواداریشم ئەم جەژنە ڕۆحێکى نوێترمان بە بەردا بکاتەوە و ئیلهامبەخش بێت بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانى زیاتر لایەنى ئەکادیمی و دەسکەوتنى زانستى زیاتر بۆ کۆمەڵگەى ئەکادیمى و کۆمەڵگەکەمان بەگشتى، دووبارە پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێ دەکەم، بەختەوەر و سەرکەوتوو بن.
لەگەڵ ڕێزدا…..
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر