پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى شێوەکارى کردەوە
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٩/٢٠٢٤) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە هۆڵى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان پیشانگەیەکى شێوەکارى بەناونیشانى (هەواجسی سێیەمی ڕەنگەکان) کردەوە.
ئەو پیشانگەیە، کە لەلایەن دەزگای رۆشنبیری زانکۆکانی جیهان بەهەماهەنگی لەگەڵ گەلەری شانەدەر -هەولێر و، دەزگای هەواجس بۆ رۆشنبیری و هونەر ڕێکخرابوو، ژمارەیەک هونەرمەند بەشداریان تێدا کرد و تابلۆکانیان نمایش کرد، کە گوزارشتیان لە کۆمەڵێک بابەتى جۆراوجۆر دەکرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستخۆشى و ستایشى کارە هونەرییەکانى هونەرمەندانى بەشداربووى کرد، ڕونیشیکردەوە هونەر یەکێک لە پایە گرنگەکانى هەر کۆمەڵگەیەکى زیندو و پێشکەوتوو.
لە کۆتایی پیشانگەیەکەشدا؛ رێزو سوپاس و قەڵغانی داهێنان بەسەر بەشداربوانی پێشانگاکە دابەش کرا.