پیشانگەى نێودەوڵەتى هەولێر سوپاس و پێزانین پێشکەش بەفێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە بوارە جیاکان ئەنجامى دەدات، لە ماوەى ڕابردودا گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەم و چوارەم بەشداریان لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى دوو پیشانگەى نێودەوڵەتى کرد، کە لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەشێوەیەکى کاریگەرانە بەشدارییان لە هەردوو چالاکییەکانی لێژنەی ڕێکخستنی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلەکەی و، پێشانگەی کەلوپەلی ناوماڵ “The Perfect Home”. ” کرد.
فێرخوازان وەک خۆبەخشێک، لە ڕۆژانى بەڕێوەچونى پیشانگەکاندا؛ بەشداریان لە تۆمارکردن و کاروبارى کارگێڕى و پەیوەندى لەگەڵ کۆمپانیاکان و ڕێکخستنى جوڵەى سەردانیکەرانى پیشانگەکانیان کرد و، سەرکەوتوانە لە ڕێگەى توانا و لێهاتویان کارەکانیان بەباشى ڕایی بکەن.
لە بەرامبەر ئەو بەشداریە کاریگەرییەیاندا؛ بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی پیشانگەى نێودەوڵەتى هەولێر، بە هاوکاری ڕێکخراوی IAM ی بەریتانی، سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بەفێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر مەکۆیەکی جیهانییە، کە سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان هەر جارەى لە بوارێکى جیادا تێیدا کۆدەبنەوە بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانیان.