پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت
زانكۆی جیهان – ههولێر بههاوبهشی لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا و، کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بابل لە عێراق پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان) بەڕێوەدەبات.
لەو کۆنفرانسەدا، کە وا بڕیارە ڕۆژى چواشەممە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبچێت، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆى بەشدارى تێدا دەکەن.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لە ڕێگەى چەند پانێڵێکەوە توێژەران ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان لە بوارەکانى بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان دەخەنەڕوو و گفتوگۆى زانستى لەبارەوە بکەن.
بۆ پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان) ، بەدەیان توێژینەوەى ڕەسەن و ئاست بەرز لەلایەن توێژەران لە زانکۆکانى پێشکەوتووەکانى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانى عەرەبى و، لە عێراق و هەرێمى کوردستان پێشکەشکراون و، هەڵسەنگاندنى زانستیان بۆ کراوە و، پەسندکران و لە ماوەى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا دەخرێنەڕوو.