پەیامى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەتایبەت و موسڵمانان بەگشتى دەکات، کە ئەمەش دەقەکەیەتى:
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
مامۆستایانى بەڕێز…
فەرمانبەرانى ئازیز…
فێرخوازانى خۆشەویست…
بەبۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، بەناوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی جەژنتان لێ دەکەم، لە خوداى مەزن داواکارم ڕۆژى و تاعەت و عیبادەتى ئێوە و تەواوى موسڵمانانى لە مانگى ڕەمەزان قبوڵ کردبێت.
لەم بۆنە پیرۆزەدا دوپاتى دەکەینەوە، کە زانکۆکەتان بەردەوام دەبێ لە کارە زانستى و ئەکادیمیى و مرۆییەکانى، دەستکەوت و سەرکەوتنە مەزنەکانی زانکۆکەشمان بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ کارکردنی پێکەوییمان، دوایین سەرکەوتنی زانکۆشمان بەدەستهێنانى پلەى یەکەم بوو لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق لە نوێترین وەشانى (AD Scientific Index).
لە کۆتاییدا؛ جارێکی تر جەژنى ڕەمەزانتان لێ پیرۆز دەکەم و هیوادارم هەموو ڕۆژێکتان جەژن و شادى بێ و، پێکەوە لەگەڵ خێزان و دۆست و خۆشەویستانتان ڕۆژانى خۆش بەسەربەرن.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر