ڕاگەیاندراوێک لە لایەن زانکۆی جیهان ـ هەولێر
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر ئه‌مرۆ 4-3-2016 رۆژى هه‌ینى ئه‌م ڕاگهیاندراوهى
ڕاگه‌یاند .
پیرۆزبایى له یادى سه‌ركه‌وتنى 25ساڵه‌ى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌كه‌ین و له‌م ئان و ساته‌ش دا دڵنیاین، پشت ئه‌ستوور به ئه‌زموونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خۆڕ‌اگرى جه‌ماره‌ى گه‌له‌كه‌مان ئه‌م بار و دۆخ وتهنگژهیه به‌سه‌ركه‌وتوویى و سه‌ربه‌زى تێ ده‌په‌ڕێنین . له‌م بۆیه‌دا
گشت مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژى 6-3 واته رۆژى یه‌كشه‌ممه ، وه‌ك گشت دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مامۆستا و كارمه‌ندان و قوتابى یانى زانكۆكهشمان پشووى ڕه‌سمی ده‌بێت ، هه‌روا تاقیكردنه‌وه‌ى كیوزى به‌شه‌كانى زانكۆش ده‌كه‌وێته دواى پشووى جه‌ژنه‌كانى ئازار ونه‌ورۆز وه‌ك پێشتر له كهلهندهرى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ڕامانگه‌یاندبوو .
راگه‌ێندراوى
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر
4-3-2016