گرنگترین چالاكیەكانی بەشی دیزاینی ناوخۆیی بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019
بەشی دیزاینی ناوخۆیی هاوشێوەی بەشەكانی تری زانكۆ هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی جۆراوجۆر كە ئامانج لێی بەرزكردنی ئاست و تواناو لێهاتوویی و كارامەیی قوتابیان بوە بە شێوەیەك كە بتوانن لە بواری پسپۆڕیەكەی خۆیاندا داهێنان بكەن و كۆمەڵگە لە توانا و بەهرەكانیان سوودمەند بێت . ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە لەم ساڵی خوێندن 2018 – 2019 بەشەكەمان ئەنجامی داون و بەم شێوەی خوارەوە بوو :
– 27-28 / 2 / 2019 كردنەوەی وۆركشۆپێك بۆ راهێنەری نێودەوڵەتی خاتوو إیناس العانی بە ناونیشانی ” وێنەكێشان لەسەر تەنەكان (دار و چنین و شووشە وئاوێنە)” كە تیایدا هەوڵیدا كارامەیی هونەری قوتابیان و بەشداربووانی دەرەوەی بەش كە ئامادەی وۆركشۆپەكە بوون زیاد بكات .
– 24/ 3 /2019 چالاكیەكی هاوبەشی نێوان قوتابیان و كۆمپانیای SAFEBUILD ، بەمەبەستی یارمەتیدانی قوتابیان و بەشداربوانی چالاكیەكە و بەرز كردنی ئاستیان لە بواری دیزاینكردن و رێكخستنی هۆڵی نمایشكردن و بەشەكانی پەیوەنددار بە ماڵی نموونەیی.
– 20-27/4/ 2019 كردنەوەی پیشانگایەكی هونەری بە ناونیشانی “تناغم لونی” كە ئامانج تیایدا جولاندنی هزر و ئەندێشەی قوتابیان بوو تا بتوانن داهێنان بكەن و بیرۆكەی نوێ لە رێگەی تابلۆكانەوە نمایش بكەن.
– 28/ 3 / 2019 بەشداریكردنی قوتابیان وەك رێخەری لە پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی لە بواری دیزاینی ماڵی نموونەیی .
– 16 / 4 / 2019 كردنەوەی پیشانگایەكی هونەری بەناونیشانی “مهارات فن الرسم” كە مەبەست لێی هاندانی قوتابیان بوو لەسەر دەستخستنی كارامەیی لە بەكارهێنانی بۆیە و باشتركردنی كارامەیی لە وێنەكێشاندا.
– 21/ 5 / 2019 ئەنجامدانی وۆركشۆپێك بە ناونیشانی ” الفن الإسلامی فی التصمیم الداخلی” مەبەست تێیدا بەرزكردنی ئاستی لێهاتوویی قوتابیان لە دیزاین كردن بە سوود بینین لە هونەری ئیسلامی . ئەم پیشانگایە كەسایەتی دەرەوەی بەشی دیزاینی ناوخۆ بەشداری تیادا كرد.
– 23 / 5 / 2019 كردنەوەی پیشانگایەكی هونەری بە ناونیشانی “لوحات عن الفن الإسلامی-أنماگ المساجد الفنیە” بە مەبەستی پێدانی بیرۆكە بە قوتابیان و ئامادەبوانی پیشانگاكە بە قۆناغەكانی پێشوەچوونی هونەری ئیسلامی إلهام گلاب القسم والمشاركین خارج القسم بالفن الإسلامی وتقدیم نڤرە عامە علی نمو الفن الإسلامی.
-25-31 / 3 / 2019 بەشداریكردنی قوتابیان لە خولی Top Mountain Courses بۆ زیاتر بەهێزكردنی توانای قوتابیان بە بنەما و ئامرازەكانی دیزاینكردنی وێنەكان لە كاری دیزاینكردندا .
– 11-12/ 4 / 2019 كردنەوەی پیشانگایەك بە ناونیشانی “Word and Paint” ، تیایدا داهێنان و توانای كەسەكانی دیار دەخست بەرجەستەكردنی ووشەكان لە رێگەی بۆیەوە .
– 10-11/ 4 / 2019 كردنەوەی وۆركشۆپێك بە ناوی “فن استخدام الخردە او المخلفات فی التصمیم الداخلی”،كە مەبەست لێی بەهێزكردنی توانای قوتابیان بوو لە بواری هونەری بەكارهێنانی پاشماوەكان لە دیزاینی ناوخۆدا و هاندانیان لە داهێنانكردن لەم بوارەدا.