گرنگى ته‌کنه‌لوژیای زانیاری و گه‌یاندنى سەوز لە توێژینەوەیەکى زانستى ژمێریاریدا
مامۆستایەکى بەشى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێر توێژینەوەیەکى لە بوارى گرنگى تەکنەلۆژیاى زانیارى و گەیاندنى سەوز (Green ICT) بڵاوکردەوە.
ماموستا یاسر عهبدوالعالی جاسم وانه‌بیژ له به‌شی ژمیریاری زانکوی جیهان – هه‌ولیر تویژینه‌وه‌یکی زانستی هاوبه‌شی لەگەڵ ماموستایان ( ثابث حسان و هادی عیسی ) له گۆڤاری زانستی (الریادة) بو ئابووری و کارگێڕی بڵاوکردەوە.
لەو توێژینەوە هاوبەشەدا، کە به ناونیشانی (the impact of Green ICT adoption in organizations of developing countries)، توێژەران (Green ICT)یان وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سه‌رده‌میانە لە بوارى ته‌کنه‌لوجیای زانیاری و گه‌یاندن بەکارهێناوە، لە پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی لایه‌نه نەرێنیە جیاوازه‌کانی کاریگه‌ری ژینگه و، چۆنیەتی به‌کارهینانی ته‌کنه‌لوجیای زیره‌ک بۆ چالاککردنی چه‌ندین کرداری دیکه لە بوارى کڕین و فرۆشتن .
توێژەران له توێژینهوهکەیاندا ئاماژەیان بەو هۆکارانە کردووە، کە کاریگه‌ری ده‌کەنە سه‌ر ڕێکخراوه‌کان له عێراق( ته‌کنه‌لوجیای زانیاری و گه‌یاندن که‌سک )، بۆ ئەوەش چه‌ندین پرسیاریان به شێوەى فۆرمى ڕاپرسی ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوەکانى عێراقی کردوە.
له کوتاییدا، توێژه‌ران گه‌یشتن به چه‌ندین ده‌رئه‌نجام، کە گرنگترینیان لەمانە: ته‌کنه‌لوجیای زانیاری و گه‌یاندن سەوز لەلای ڕێکخراوه عێراقیەکان له‌وانه‌ییه کاریگه‌ری چه‌ندین فاکته‌ری له‌سه‌ربێت، وه‌ک تێچوو، یاسای حکومی، هوکاری سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی، به‌رپرسیارییەتی ژینگه، سیستمی کار و ده‌رفه‌تی بازار، وەک توێژەران خستویانەتەڕوو, ئەشێ ئه‌م کاریگەریانه پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ بێت، ئەوەش به‌پێی دوخی سیاسی و ژینگە دەگۆڕێت. بو زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م بەستەرەى خوارەوە بکه: