گروپێکى سێیەمى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە زانکۆى وۆچ لە پۆڵندا
لە بەردەوامى کارە هاوبەشەکان زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا و، بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی فێرخوازان؛ هاوکات لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وۆچ (University of Lodz) گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە وۆچ.
ئەم گروپە لە سێ (٣) فێرخواز پێکهاتووە، ئەوانیش بریتین لە زهرە فاضل عثمان و سارا قەهار ئەحمەد لە (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى) و، لعليا سمهر رافع لە بەشى (کارگێڕى کار)، ئەم گروپەش لەسەر بنەماى پێوەرە زانستیەکانى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەک و، زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە بەر ڕۆشنایی خاڵەکانى ڕێکەوتنامەیەکى نێوانیان دەستنیشان کراون.
ئەم گروپەى فێرخوازان وا بڕیارە لەماوەى مانەوەیان لە وڵاتەدا کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) تەواو بکەن بەمەبەستى پەرەپێدان بەتوانا و لێهاتوویە زانستیەکانیان لە بوارەکانى (کارگێڕى کار، مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى)، ئەو هەنگاوەش لە بەردەوامى هەوڵەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى ناوازە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن بەئامانجى بەرزکردنەوەى ئاست و توانا و لێهاتویان بەپێى پسپۆڕییەکانیان.