گەشتێكی زانستی بۆ كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سەڵاحەدین
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, كۆلێژى ئاداب و هونهرهكان
- Date ئازار 3, 2019
لە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٨-٢-٢٠١٩،بەشی وەرزش لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەم بۆ زانکۆی سەلاحەدین-کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان، . ئامانج لەم گەشتە زانستیە ئاشنا بوونی قوتابیان بوو بە دامەزراوەی وەرزشی هاوچەرخ وەك (هۆڵی داخراو و مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی ….هتد).هەروەها ئامانجێکی تر لەم گەشتە بەرچاوڕوونی و ئاشنابوونی قوتابیان بوو بە خوێندنی ساڵانەو خوێندنی وەرزی .



