Back

یه‌كه‌ى وه‌رزش له‌ زانكۆى جیهان

روانین

فێركردن و مه‌شق پێكردن و به‌رشیچوه‌بردن و رێكخستنى چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان ، بۆ پاڵپشتیكردنى كاروانى وه‌رزشى زانكۆیى قوتابى و فه‌راهه‌مكردنى ژینگه‌یه‌كى ناوخۆیى ته‌ندروست .

په‌یام

به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزش له‌ زانكۆدا كه‌ به‌شداربێت له‌ ئاماده‌ كردنى قوتابى بۆ خزمه‌تكردنى ووڵات له‌ پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندندا ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێى فه‌راهه‌مكردنى كه‌شى گونجاو بۆ قوتابى تا خولیاكانى ئه‌نجام بدات و ئه‌و توانا وه‌رزشیه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆگرامى وه‌رزشى په‌ره‌ى پێبدات تا له‌دوا جاردا بزووتنه‌وه‌ى وه‌رزشى له‌ ووڵات سوود له‌ به‌هره‌كه‌ى ببینێت له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا

ژێرخانى وه‌رزشى

  1. یاریگایه‌كى تۆپى پێ له‌گه‌ڵ گۆڕه‌پانێكى یاریه‌كانى هێز
  2. یاریگایه‌كه‌ بچووككراوه‌ى تۆپى پێ
  3. یاریگایه‌كى كراوه‌ى تۆپى سه‌به‌ته‌
  4. یاریگایه‌كى كراوه‌ى تۆپى باله‌
  5. یاریگایه‌كى كراوه‌ى تۆپى ده‌ست
  6. یاریگایه‌كى تۆپى سه‌ر زه‌وى
  7. هۆڵى له‌ش رێكى
  8. مه‌له‌وانگه‌یه‌كى داخراو به‌ پێوه‌ر و مواسه‌فاتى ئۆلۆمپى
  9. هۆلێكى داخراو بۆ یارى جۆراوجۆر

ئامانجه‌كان

•به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنى چالاكیه‌كان له‌نێو رێكخستنه‌كانى زانكۆدا ، و دانانى پلانى گونجاو مسۆگه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى باشترین ئاست و ئه‌نجامى وه‌رزشى .
•به‌رزكردنى ئاستى تواناى جه‌سته‌یى قوتابى
•ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى ژیانى زانكۆیى به‌ لابردنى بێزارى و قه‌تیس بوون و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى له‌ ژیانى قوتابیان به‌ پڕۆگرام و به‌رنامه‌ى وه‌رزشى
•قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى ئینتیما له‌نێوان به‌شه‌كان و تیمه‌كان بۆ زانكۆ
•نزیكبوونه‌وه‌ى قوتابیان له‌یه‌كتر و چاندنى گیانى هاوكارى له‌نێوانیان له‌ رێى كێبركىێ و دیداره‌ وه‌رزشیه‌كان
•گرێدانى زانكۆ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ڕێى كێبڕكێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى یه‌كترى له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا

چالاكیه‌كان

  • رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى تۆپى پێى بچووك كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستى هۆبه‌ و به‌شه‌كان
  • رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى تۆبه‌ باله‌ بۆ قوتابیان و مامۆستایان
  • رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى تێنسى سه‌ر مێز بۆ قوتابیان و مامۆستایان
  • رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نج بۆ قوتابیان
  • رێكخستنى پاڵه‌وانیه‌تى مه‌له‌كردن

یانه‌ى زانكۆى جیهان

یانه‌ى زانكۆى جیهان به‌یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانى زانكۆى جیهان ده‌ناسرێت و پاڵپشتى دارایى و مه‌عنه‌وى له‌ زانكۆ به‌ده‌ست دێنێت ، وه‌ له‌ گشت چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداریده‌كات .

په‌یكه‌رى یانه‌

  1. ده‌سته‌ى گشتى : به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ یانه‌كه‌ ، ئه‌ندامانى له‌ دامه‌زرێنه‌ران و كارگێڕیه‌كان و یاریزانان و ئه‌ندامه‌ فه‌خریه‌كان پێك هاتوه‌ . ده‌سته‌ى گشتى له‌ڕێى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌ر 4 ساڵ جارێك ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرن
  2. ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ : پێك هاتوه‌ له‌ حه‌وت ئه‌ندام

تیپه‌كانى یانه‌

  • تیپى تۆپى پێى پێشكه‌وتوان : له‌ چوارچێوه‌ى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداره‌
  • تیپى تۆپى پێى پێنج كه‌سى كچان : له‌ چوارچێوه‌ یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى هه‌رێم به‌شداره‌ (پله‌ى چواره‌مى له‌ ئاستى هه‌رێم به‌ده‌ست هێناوه‌)
  • تیپى تازه‌ پێگه‌یشتوان : له‌ چوارچێوه‌ى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى هه‌رێم به‌شداره‌
  • تیپى لاوان : له‌ چوارچێوه‌ى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان به‌شداره‌
 

یانه‌كه‌مان قوتابخانه‌یه‌كى فێركردنى تۆپى پێى هه‌یه‌ كه‌ گرنگى به‌ به‌هره‌ى مناڵانى ته‌مه‌ن 6 تا 14 ساڵ ده‌دات قوتابخانه‌ى یانه‌ى جیهان له‌سه‌ر ئاستى هه‌ولێر بۆ ته‌مه‌نى 13 – 14 ساڵى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا

Contact Us

For more information you may contact us at the following address: 100 street, Nawruz, Erbil, Cihan University-Erbil

Phone No: +964 (750) 7381000

E-mail: info@CihanUniversity.edu.iq