یەکێتیی لەشجوانی عێراق بۆ تاقیکردنەوەکانى هەڵبژاردەى نیشتیمانى، میوانداری فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
بۆ دیاریکردنى ئەندامانى هەڵبژاردەى نیشتیمانى بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکان، یەکێتیی لەشجوانى عێراق بانگهێشتى فێرخوازێکى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێرى کرد.
چالاک حوسێن، کە فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی جیهان-هەولێر و، لەهەمان کاتدا سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانی کوردستان .لەلایەن یەکێتیی لەشجوانی عێراق میوانداری کرا بۆ دیاریکردنى ئەندامانى هەڵبژاردەى نیشتیمانى عێراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکان.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە ڕۆژانى (٨-١٠/٢/٢٠٢٣) لە پارێزگاری بابل لە هۆڵی حەمزە نوری، کاپتن چالاک حسێن تاقیکردنەوەی بۆ یاریزانە عێراقییەکان لە هەموو ئاستەکان ئەنجامدا، لەو تاقیکردنەوەیەدا زیاتر لە (١٠٨) یاریزان لە (١٢) پارێزگاری عێراق بەشدارییان کرد، سەرکەوتوەکان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە لەسەر ئاستى عەرەبی و ئاسیا و نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن.