بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵى نوێ فیستڤاڵى خۆراک بەڕێوەچوو
بەبۆنەى نزیکبونەوەى سەرى ساڵى نوێى (٢٠٢٢)، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر فیستیڤاڵیکى کەلتورى، هونەرى بۆ فێرخوازانى قۆناغە جیاکانى بەشەکەى ڕێکخست
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٥/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى و ئامادەبوونى دکتۆر هاوکار پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە، فیستیڤاڵەکە لە بەشى کارگێڕى کار کرایەوە، کە تایبەت بوو بەنمایشکردنى خۆراکە جۆراوجۆرەکان.
فێستیڤاڵی خۆراک، کە لەلایەن فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار ئامادە و جێبەجێکرابوو، ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازانى بەشەکانى دیکەى زانکۆ فیستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە، کە تیایدا چەندین جۆر خواردنی کوردەواری و خواردنە خۆرهەڵات و ڕۆژئاواییەکان نمایش کرابوون.
سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى فیستیڤاڵەکەدا دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ئامادەکردنى خۆراک جۆراوجۆرەکان، کە بەهۆیەوە لە نزیکەوە ئاشنایى خۆراک و شێوازى دروستکردنى خۆراکى یەکتر بوون.