دكتۆر نوزاد یحیى سعید باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى گشتى زانكۆكانى جیهان پیرۆزبایى خۆى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date ئایار 29, 2019
ئه‌مڕۆ 29/5/2019 به‌ڕێز دكتۆر نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى گشتى زانكۆكانى جیهان به‌ناوى خۆیى و زانكۆكانى جیهان له ( هه‌ولێر-سلێمانى-دهۆك) پیرۆزبایى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد كه ڕۆژى 28/5/2019 هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزبایى نامه‌كه‌یه:
سڵاو و ڕێز…
به‌ناوى خۆم و سه‌رۆكایه‌تى و مامۆستایانى زانكۆكانى جیهان له ( هه‌ولێر-سلێمانى-دهۆك) پیرۆزبایى گه‌رمتان لێده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
دڵنیایین كه به‌ڕێزتان له‌م ئه‌ركه مێژووییه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ئاشتى و ئاسایش و سه‌قامگیرى و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و بنیاتنانى زیاتر ڕوو له كوردستان ده‌كات , چونكه ئه‌زموونى به‌ڕێزتان له‌ماوه‌ى حكومداریهتى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران شاهێدى ئه‌م ڕاستیه‌ن.
بۆیه جارێكى تر پیرۆزبایى خۆمانتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین ئومێده‌وارین له خوداى مه‌زن هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان.
… هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین …
براتان
دكتۆر نوزاد یحیى باجگر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى گشتى زانكۆكانى جیهان
هه‌ولێر – 29/5/2019



