سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانى بەسەرکردەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەکانى تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسى دووەم، (پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەکە کۆڵیەوە، لەهەمانکاتدا هانى فێرخوازانیدا پەلە نەکەن لە وەڵامدانەوەى پرسیارەکان، بەڵکو بەوریایەوە دواى تێگەیشتن لە پرسیارەکان دەست بەوەڵامدانەوەى پرسیارەکان بکەن.
لە کۆتایشدا، دەستخۆشی لە لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان لە زانکۆ و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان کرد بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار لە کاتى تاقیکردنەوە بۆ فێرخوازان، هەروەک هیوای سەرکەوتنیشی بۆ فێرخوازان لە تاقیکردنەوەکانیاندا خواست.