Back

فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دەکەن

ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر بەشدارییان لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج) کرد، کە لە کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 11/10/2026 پەخش کرا.

بەرنامەکە تایبەت بوو بە ڕێنماییەکانی وەرگرتنی زانکۆیی و، گرنگیی گونجاندنی خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستییە کانی بازاڕی کاردا کرد.

لە کاتی گفتوگۆکەدا، هەریەک لە بریار دلێر عەبدولڕەحمان و مەسکەن ئیسماعیل عەزۆ عەبدولڕەحمان، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بەشدارییان لە د گفتوگۆکاندا کرد، بۆ ئەوەش دکتۆر خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونی کردەوە کە چارەسەرکردنی تێکچوونی هاوسەنگی لە نێوان ژمارەی دەرچووانی زانکۆکان و پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا پێویستی بە دانانی ڕێنمایی گونجاو و، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و پلانداناندا هەیە. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەکردنی پلان و ڕێنماییە ستراتیژییەکان کرد، کە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاڕاستەکردنی کەرتی خوێندنی باڵا پێویستن.

لەو چوارچێوەیەدا بریار دلێر عەبدولڕەحمان فێرخوازى بەشى بایۆمیدیکاڵ پرسیارێکی لەبارەی میکانزمەکانى جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژییانە کرد، لەلایەکى دیکەوە دکتۆر کارزان محسن، توێژەر لە زانکۆی سەلاحەدین جەختی لە پێویستیی گرتنەئەستۆی ڕۆڵی پێشەنگ لەلایەن زانکۆکانەوە کرد لە دیاریکردنی بەرنامە ئەکادیمییەکان و پسپۆڕییەکان لەسەر بنەمای شارەزاییە فێرکارییەکانیان و بەرپرسیارێتییە بەرفراوانەکانیان. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی ڕێنماییکردن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار لە کاتی پلاندانانی ئەکادیمیدا کردەوە.