فێرخوازانی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەگەشتی زانستی تاقیگەیەکی پزیشکى بەسەردەکەنەوە
لە میانەی کار و چالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ زیاتر ئاشنابوون بە زانستە پزیشکی و تاقیگەییەکان، گەشتێکى زانستى بۆ تاقیگەیەکى پزیشکى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتى (٢٥/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە وانەی تەکنیکە شانەییەکان؛ بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محمد عمر بەسەردانێکى زانستى تاقیگەی (Path lab)ى تایبەتە بە نەخۆشییە شانەییەکان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە، سەرەتا لەلایەن هەر یەک لە دکتۆر (سەرمەد رحیم کریم) بەڕێوبەری تاقیگە و، (سەرباز احمد) سەرپەرشتیاری تاقیگە پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکیان لەبارەى چۆنییەتی ئامادەکردنی سلاید بۆ نەخۆشییە شاناییەکان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لە کۆتایدا، بەشێوەیەکی کرداری ئامادەکردنی سلاید بۆ نەخۆشییە شاناییەکان پیشانى فێرخوازان درا، دواتر هەریەک لە فێرخوازان سلایدی تایبەت بەخۆیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی دواتر بەشێوەی ڕاپۆرت باس لە چۆنیەتی ئامادەکردن و ناسینەوەی شانەکان بکەن، سەردانە زانستیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.