فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا ئاشنای تەلارسازی و میراتی مێژوویی شاری وارشۆ دەبن
- Categories بــەشى بایۆمیدیکەڵ, بەشى مایکرۆبـایـۆلۆجی پزیشکی
- Date حوزهیران 7, 2026
لە قۆناغەکانى کۆتایی کۆرسی خوێندنەکەیان و لە بەردەوامى چالاکییە کەلتووری و پەروەردەییەکانیان لە وڵاتی پۆڵەندا، گرووپێک لە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ ناوچەی مێژوویی ناسراو بە (Old Town) لە شاری وارشۆ ئەنجامدا و شوێنەوارە دێرینەکان بەسەرکردەوە و ئاشناى ناسنامەی شارستانیی وڵاتی خانەخوێ بوون.
فێرخوازانی بەشداربوو لەم چالاکییەدا پێکهاتبوون لە (هێڤار هەژار) فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ و، هەریەک لە (کۆسرەت ئازاد و ڕەوا عەبدولستار) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى. فێرخوازان لە میانی بەسەرکردنەوەی کۆڵان و شەقامە مێژووییەکاندا، بەدواداچونیان بۆ جۆرەکانی تەلارسازی و ئەو هێما شارستانییانە کرد کە مێژووی دێرینی پایتەختی پۆڵەندا بەرجەستە دەکەن. ئەم بەسەرکردنەوەیە دەرفەتێکی نایاب بوو بۆ فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر تا لە نزیکەوە ئاشنای ڕەهەندە مێژووییەکانی ئەو شارە بن و تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ میراتی کەلتووریی گەلی پۆڵەندا لا دروست بێت، کە ئەمەش ئاستی ڕۆشنبیریی گشتیی ئەوان بەرزتر کردەوە.
فێرخوازان لە کۆتایی سەردانەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم چالاکیە کەلتورییە مەیدانیە جگە لە بەسەربردنی کاتێکی پڕ بایەخ هاوکات وەک فێرخوازی نێودەوڵەتی، دیدێکی نوێی پێ بەخشین دەربارەی گرنگیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و پێکەوەژیانی مرۆیی و، ئاسۆی بیرکردنەوەمان فراوانتر کرد.
You may also like
فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ بە چالاکییەکی مەیدانی یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەکەنەوە
حوزهیران 3, 2026
بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١/٦/٢٠٢٦)، چالاکییەکی هۆشیاری و مرۆییان بۆ دڵخۆشکردنی منداڵانی شاری هەولێر ئەنجامدا. ئەم چالاکیە بە …


