فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە چالاکییە زانستییەکانیان لە دامەزراوەی IFG لە بەریتانیا بەردەوامن.
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی, زانستی كۆمپیوتەر, کۆلێژی دەرمانسازی
- Date تەممووز 5, 2026
لە بەر ڕۆشنایی پڕۆگرامەکانی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەرنامە زانستییەکەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢ی تەمموزی ٢٠٢٦، چالاکییەکانی چوارەمین ڕۆژی بەرنامەی ڕاهێنان لە بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوی IFG لە شاری ماندفێڵ لە شانشینی یەکگرتوو بەردەوام بوو.
لەم ڕۆژەدا، فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە وانە و ڕاهێنانەکاندا کرد. پرۆگرامی ڕاهێنانەکان لەلایەن (دکتۆر جۆن)ـەوە بەڕێوەبرا، کە تێیدا تیشکی خستە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی لە هەردوو کایەی ژیانی ڕۆژانە و ژینگەی ئەکادیمیدا. وانەکان کۆمەڵێک ڕاهێنانی کردەیی و گفتوگۆی کارایان لەخۆگرتبوو، کە ئامانج لێیان بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوونی بەشداربووان بوو لە بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزیدا بە شێوەیەکی کاریگەر لە دۆخە جیاوازەکاندا.
چوارەمین ڕۆژی بەرنامەکە بە کارلێکێکی بەهێز و بەشدارییەکی چالاکانەی فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر و فێرخوازانی دیکەی ئامادەبووان کۆتایی هات، کە ئەمەش ڕۆڵی هەبوو لە بەدیهێنانی ئامانجە فێرکارییەکانی خولەکە.



