لە خوێندگەی هانا سیتی فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی ئاشنای کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی و زانستی بوون
لە چوار چێوەی کارو چالاکیەکانی بەشی پەروەدەی گشتی، زانکۆی جیهان-هەولێر، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٢/١٠/٢٠٢٣)، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بە شی پەروەردەی گشتی کە ژمارەیان (٢٢) فێرخوازبوو خوێندگەی هانا سیتی یان بەسەر کردەوە.
دوای بەخێرهاتنیان لەلایەن مامۆستا دلزار خضر علی بەڕێوەبەری خوێندگە و، مامۆستا نجات ئاغا عزیز یاریدەدەری بەڕێوەبەر و، مامۆستا یاسین جلال توێژەری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی و زانستی تایبەت بە خوێندگە حکومیەکان خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
دواتر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنا بوونی فێرخوازان بەو بەربەست و ئاڵەنگاریانەی کە دەکرێت لە کاتی وانە ووتنەوەدا ڕووبەڕوی مامۆستایان ببنەوە، فێرخوازان سەردانی پۆلەکانی خوێندنیان کرد. پاشان لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرانی خوێندگە باسیان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنى گرفت و ئاڵنگارییەکان کرا.
فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە هەفتەی ئایندەوە بۆ ماوەی مانگێک لە خوێندگە حکومی و ناحکومیەکان؛ دەست بە وانە ووتنەوە (تطبیقات) دەکەن. ئەم سەردانە زانستیەش دەرفەتێکی باش بوو بۆ زیاتر ئاشناکردنی فێرخوازان بە ژینگەی فێرکردن لە خوێندنگە و قوتابخانە حکومیەکان.