لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێک بۆ فەرمانبەران و ڕێکخەرانى بەشە زانستییەکان لە بواری جیا جیا بەرێوەچوو
- Categories بەشی كارگێڕی كار
- Date حوزهیران 18, 2026
بە راسپاردەی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار خولێکی پێنج ڕۆژەی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و ڕێکجەرانی بەشە زانستیەکان کردەوە کە لە ڕۆژی (10/06/2026) تا (17/06/2026) لە هۆڵی ئەکادیمی بەرێوەچوو.
لە ڕۆژی یەکەمی خولی ڕاهێنانەکەدا، هەریەک لە دکتۆر سحر جلال فتاح و دکتۆر مسلم نجیب زیدان دوو بابەتى جیاوازییان پێشکەش کرد و تیایدا تیشکیان خستە سەر بنەما و چەمکە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی مۆدێرن و گرنگی ڕۆڵی ئەوانە لە سەرکەوتنی دامەزراوەکاندا. هاوکات جەختیان لەسەر چەمکە گرنگەکانی وەک پلاندانان، ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردن کرایەوە وڕوونکراوەوە کە بەڕێوەبردنی مۆدێرن بناغەی سەرەکیە بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی و گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانە.
هەر لە چوارچێوەی خولی راهێنانەکەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یونس صلاح الدین لە دووەم رۆژی خولەکەدا بابەتێکى پێشکەش کرد و تیایدا تیشکى خستە سەر گرنگی ئەخلاقی هەڵسوکەوتی پیشەیی و پابەندبوون بە ستاندارد و یاسا کارگێڕییەکان وەک بناغەیەکی بنچینەیی بۆ پاراستنی کارایی و متمانەی دامەزراوەکان. ئەوەشى ڕوونکردەوە کە ئەخلاقی پیشەیی ڕۆڵێکی دیاریکراو هەیە لە ڕێکخستنی هەڵسوکەوتی کارمەندان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان بە شێوەیەکی ڕێک. لە هەمان کاتدا، باسى لەو پێشێلکارییانە کرد کە دەبنە هۆی سزای یاسایی و کارگێڕی، هەروەها کەمبوونەوەی متمانە و لاوازبوونی کاریگەری سیستەمی کارگێڕی بە شێوەیەکی گشتی.
لە سێیەم ڕۆژی خولی ڕاهێنانەکەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمود حمد امین باشقالی، بابەتێکی دەربارەی بەڕێوەبردنی کاریگەر و لێهاتوویی کارمەندێکی کارگێڕی سەرکەوتوو پێشکەش کرد. لە بابەتەکەیدا تیشک خستە سەر گرنگی بەڕێوەبردنی کات و بەکارهێنانی ئامرازە مۆدێرنەکانی پلاندانان، وەک بناغەی سەرەکی بۆ زیادکردنی کارایی لە ژینگەی کاردا. هەروەها باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەرکەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی کرا، بە جۆرێک کە یارمەتیدەری کارمەندان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر و بەڕێوەبردنی کارەکان بە شێوەیەکی ڕێک و کاریگەر.
هەر لە میانەی خولی ڕاهێنانەکەدا، دکتۆر ئارام حنا مسعودی، لە چوارەم ڕۆژی خولەکەدا بابەتێکی ئەکادیمی پێشکەش کرد لەسەر ڕێکخستنی ئۆفیس و بنەماکانی بەڕێوەبردنی ئەرشیف. بۆ ئەوەش باسی لە گرنگی ڕێکخستن و پۆلێنکردنی فایلە کاغەزی و ئەلیکترۆنییەکان کرد کە وەک بناغەیەکی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی زانیاری و بەرزکردنەوەی کارایی دامەزراوەیی خستە ڕوو. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی ئاسایشی ئۆفیس کرایەوە بۆ پاراستنی داتا و زانیاری، کەمکردنەوەی مەترسییەکان و پەرەپێدانی سیستمی کارگێڕیەکی کاریگەرتر و ڕێکخراوتر.
لە کۆتا ڕۆژی خولی ڕاهێنانەکەدا، لە ڕۆژی پێنجەمی خولەکەدا، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێڕی کار، لە میانەى خستنەڕووى بابەتەکەیدا باسى نووسینی نوسراوی فەرمی، ئامادەکردنی زانیاری و داتا، پاراستنی نهێنیی نوسراوەکان، و پەرەپێدانی توانای نووسینی فەرمی. کرد لە میانەی پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، گرنگی نووسینی فەرمی و ڕێکخستنی زانیاری و داتا وەک بناغەی کارایی دامەزراوەیی خستە ڕوو، هەروەها جەختی لەسەر پاراستنی نهێنی و بەرزکردنەوەی توانای نووسین بە مەبەستی باشترکردنی پرۆسە کارگێڕییەکان کردەوە.
You may also like
لە زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانى کوردستان کرا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە زانکۆی جیهان-هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان کرا. شاندی میوان پێکهاتبوون لە (سەلیم سەلیم حوسێن) بەڕێوەبەری سەندیکا و (گۆران …
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە تاوتویکردنى پرسی بازاڕی ئۆنلاین لە بەرنامەی “لەگەڵ ڕەنج”دا دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٣١/٥/٢٠٢٦)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشەکانی (کارگێڕی کار) و (ڕاگەیاندن) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی “لەگەڵ ڕەنج” کرد، کە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو پەخش کرا. ئەم …

