پارێزگاری هه‌ولێر پێشانگای كتێبی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری كرده‌وه
ئه‌مرۆ ٢٦-٣-٢٠١٧ كاتژمێر ١٠:٣٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی چه‌ندین سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و چه‌ندین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پێشانگای دووه‌می كتێبی زانكۆی جیهانی كرده‌وه .. پاشان له‌ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگایهكهدا چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران له‌وانه :
وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێشانگا دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێشانگا خوێندییه‌وه ..
وتاری پارێزگای هه‌ولێر نه‌وزاد هادی خوێندییه‌وه ،
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وتاری گڕوپی زانكۆكانی جیهانی خوێنده‌وه ، ،
دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێری خوێنده‌وه‌و به‌خێرهاتنی میوانانی كرد .
پاشان له كورته وتارێك دا دكتۆر محمدخدر مولود ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشی پێشانگاو سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن باسی له ناوه‌رۆكی پێشانگایهكهو چالاكییه رۆشنبیری و زانستییه‌كانی رۆژانه‌ی پێشانگایه‌كه كرد . هه‌ر له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری پێشكه‌شكران و میوانان و ئاماده‌بوان، كتێببهكانی ده‌زگاكانی به‌شداربووی پێشانگایان به‌سه‌ركرده‌وه .
جێی باسه له‌م پێشانگایه‌دا نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ناونیشانی كتێب به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن نزیكه‌ی ٢٠ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه خرواهته ڕوو ، بهداشكانی به‌رچاو بۆ نرخی كتێبه‌كان ، هه‌روا رۆژانه له كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی تا ٨ ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێ .