پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى مامۆستایان و فێرخوازان دەکات
بەبۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە نوێترین وەشانى وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) بۆ ساڵى (٢٠٢٤) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى مامۆستایان و کارمەندان و توێژەران و فێرخوازان دەکات، ئەمەش دەقەیەکەتى..
مامۆستایان و توێژەران و زانایان و کارمەندانى بەڕێزى زانکۆکەمان
فێرخوازانى خۆشەویست..
بەو بۆنەى بەبۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە نوێترین وەشانى وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) بۆ ساڵى (٢٠٢٤) پیرۆزبایى گەرمتان لێ دەکەم، مایەى خۆشحاڵیمانە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ جارێکى دیکە لەم ڕیزبەندییە بووە یەکەمى هەموو زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، بێگومان بەدەستهێنانى ئەم پلەیە لە (AD Scientific Index) و، ڕیزبەندییەکانى دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژینگە لەبارەى خوێندن و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستبەرز لە زانکۆکەمان، لەگەڵ ئەوەشدا جێگەى شانازیمانە کە زانکۆکەمان خاوەن ستافێک زاناى ئاستبەرز و بەتوانایە لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان، کە هەموو ژیانى خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى ئاستبەرز و کاریگەر و، پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار و پڕ چەک بەزانست و زانیارى سەردەم لە زانکۆکەمان تەرخانکردوە.
لە کۆتایدا؛ دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم، هاوکات دەستخۆشى لە تەواوى ڕاگر و سەرۆکى بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و توێژەران و زانایان و کارمەندانى دڵسۆزى زانکۆکەمان دەکەم، کە هاوکارمانن لە جێبەجێکردنى پلان و نەخشەڕێی گەشەسەندنى بەردەوامى زانکۆى جیهان-هەولێر
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر