کۆبونەوەی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆ لەگەڵ قوتابی و خوێنکارە یەکەمەکان
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه كاتژمێر (١)ی پاشنیوه‌رۆ رێكه‌وتی ٢٨-٧-٢٠١٦ له هۆلی (vip) زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر فؤاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له گه‌ل ده یه‌كه‌می قۆناغی چواره‌می سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆ به‌رێوه‌چوو و له پاش پیرۆزبایی كردنیان به بۆنه‌ی ده‌رچوونیان گفتوگویه‌كی تێر و ته‌سه‌ل و گۆرینه‌وه‌ی رابۆچوونی ده‌رچووان چه‌ند بریارێكی گرنگ وه‌رگیران كه گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن :
1- دروستكردنی رێكخراوی ده‌رچووانی زانكۆی جیهان كه ده‌بێته پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆ و ده‌رچووه‌كانی و هه‌موو ده‌رچویه‌كی زانكۆی جیهان مافی ئه‌ندامبوونی ئه‌م رێكخراوه‌ی هه‌یه .
2-دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆی جیهان له رێگه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ده‌رچووان (كاریهر سه‌نته‌ر)
3-ناردنی (10) ده‌رچووی زانكۆی جیهان بۆ هه‌ر سالێكی خوێندن له قوتابی و خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندنی ماسته‌ر كه تێچووه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی زانكۆی جیهان .
4-دامه‌زراندنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆی جیهان له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له سه‌ر میلاكی زانكۆ .
5- پێدانی قه‌رزی بچووك بۆ هه‌ر ده‌رچوویه‌كی زانكۆی جیهان بۆ دروستكردن و به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌ی بچووك له رێگای سه‌رجه‌م لقه‌كانی بانكی جیهانی ئیسلامی .
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی زانكۆی جیهان .