به‌شی كارگێڕی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌لیكترونی له‌گه‌ڵ قوتابیانی ئه‌نجام ده‌دات
رێكه‌وتی 20/4/2020 به‌شی كارگێڕی گشتی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌لیكترونی له‌گه‌ڵ قوتابیانی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك به‌ش مامۆستا دكتۆر سمیر صلاح ا‌لدین حمدی و به به‌ژداری مامۆستایانی به‌ش به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه كاركردن بوو له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابیان. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار له‌سه‌ر پابه‌ندی هه‌موو لایه‌ك درا و په‌یامه‌كانیش گه‌یه‌ندران به قوتابیانی به‌ش.