Back
12 کانوونی یەکەم

فێرخوازانى شیکاری کیمیایی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پار ئاشناى نوێترین تەکنیکەکانى بایۆکیمستری دەکرێن

وەک بەشێک لە چالاکیە زانستیەکانى بەشەکەیان و، لە پێناو لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژینگەى کارکردن بەتایبەت لە بەکارهێنانى نوێترین تەکنیەکانى کارکردن لە بوارى بایۆکیمستری، سەرۆکایەتى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی زانکۆی …

06 کانوونی یەکەم

فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگەیەکى خوێندنى باڵا بەسەردەکەنەوە

لە پێناو لە نزیکەوە ئاگاداربوونى فێرخوازانى بەرایی لە چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکانى خوێندنى باڵا، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى زانستى بۆ تاقیگەى خوێندنى باڵا لە کۆلێژى …

23 تشرینی دووەم

تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ گەیشتە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢٢) و لە سێیەمین یارى قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى گرنگ لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ و …

05 تشرینی دووەم

فێرخوازانى شیکاری کیمیای پزیشکی ئاشناى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەنجامدانی پشکنین دەکرێن

لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی فێرخوازان سەبارەت بە شێوازی کارکردنیان لە نەخۆشخانەکان و بەشە تاقیگەیەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەخۆشەکان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى ڕێکخست. ڕۆژى …

23 تشرینی یەکەم

فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگەى ناوەندى بەسەردەکەنەوە

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کارەکان لە تاقیگەکان، فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگەی ناوەندی گشتی هەولێر بەسەردەکەنەوە. ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١٠/٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى …

18 تشرینی یەکەم

چۆنیەتی خاوێنکردنەوە و پاراستنی تەندروستی دەم و ددان لە سەردانێکى زانستیدا

سەرۆکایەتى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى سەردانە مەیدانی و گەشتە زانستیەکانى بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن. لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٢) بەشى شیکارى …

18 تشرینی یەکەم

فێرخوازانی شیکاری کیمیایی پزیشکی سیستمی کۆنترۆڵی کوالیتی لە هەولێر KMCA بەسەردەکەنەوە

سەرۆکایەتی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدان و  زانستی بۆ سێنتەری کۆنترۆڵی جۆری و ستاندردکردن (KMCA) لە شاری هەولێر ڕێکخست. ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی (١٧/١٠/٢٠٢٢)، بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر …

14 تشرینی یەکەم

فێرخوازانى شیکاری کیمیایی پزیشکی سەردانی تاقیگەی ئاوى ئیفراز دەکەن

بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى پشکنین و دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ هاوڵاتیان، سەرۆکایەتى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست. ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (11/10/2022) …